په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوانی لافاوه‌كان ده‌كات
ڕۆژی هەینی ٧ی ١٢ی ٢٠١٨، زوھێر ئەعرەجی، قایمقامی شاری مووسڵ، داوای لە سەرۆک بارزانی کردووە، بە ھانای شاری مووسڵەوە بچێت و یارمەتیی ئاوارەکان و خەڵکی لیقەوماو بدات بەهۆی لافاو و بارانبارینەکانی ئەم دواییە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۸ی۱۲ی۲۰۱۸ پێگەی فەرمیی “بارەگای بارزانی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە ، کە سەرۆک بارزانی بەدەم ئەو بانگەوازەكهی زوھێر ئەعرەجی، قایمقامی شاری مووسڵ چووه‌و دەزگای خێرخوازیی بارزانی راسپاردووه كه بە ھانای ئاوارە و لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری مووسڵەوە بچن.
لای خۆیه‌وه رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری نووسینگەی مووسڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند:” لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا کاروانێکی گەورەی هاوکاری و کۆمەککردنی بەپەلە بۆ دانیشتووانی خێمەکانی (نەمردوون و سەلامییە) دەنێرن.
هاكات حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند: “سوپاسی هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانى دیكه ده‌كه‌ین له به‌هاناوه‌چونیان بۆ هاوكاریكردنى لێقه‌وماوان و پشتیوانیكردنى ئاواره‌كان”.