به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەرهوه زه‌وی جوتیاره كورده‌كان داگیر ده‌كرێت
خه‌ڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی له داقوق، داوای پاڵپشتیی و هاكاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “ عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان زه‌وییه‌كانیان له‌ژێر ده‌ست ده‌رنه‌هێنن”، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیشن له ده‌ستگیركردنی جوتیارێكیان، دوای ئه‌وه‌ی چوار ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه به هۆی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانێكدا دژی بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۸ی كانونی یه‌كه‌می ۲۰۱۸ خه‌ڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی له داقوق ،له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كیان بۆ “خواكوڕك” ناردوه و ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان كردوه، دانیشتووانی گونده‌كه رایده‌گه‌یه‌نن “شاڵاوێکی ھاتنی عەرەبی ھاوردە بەرۆکی ناوچە و گوندەکانمانی لە سنوری داقوق گرتووە و چاویان لە زەوییەکانمان بڕیووە، باجی قورسمانداوە و لە ژێر ھەڕەشەی گەورەدا بووینە تاوەکو نەھێڵین ئەو زەوییانەمان لە دەست بچێت کە موڵکی باوک و باپیرانمانە و تاپۆی رەشمان ھەیە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا نیگه‌رانی خۆیان نیشانده‌ده‌ن له‌وه‌ی تاوەکو دێت ئەرکیان قورس‌تر دەبێت و “ھیچ لایەن و حزب و کەسێکیش نییە پشتگیریمان بکات، لە سەنگەری دژ بە داگیرکاری زەوییەکانمان بەتەنیا جێھێڵدراوین”.
خه‌ڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی له داقوق ، ئاماژه بهوهشدهكهن كه دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك دژی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به هاتنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان به‌پێی بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك بهوكالهت و هه‌وڵی دادوه‌رێكی داقوق له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو بۆ دیاریكردنی سنوری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، تائێستا جوتیارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ره و ئازاد نه‌كراوه.
راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردوه له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان كه له ۲۰۰٤وه له نۆ گوندی داقوق گه‌ڕینراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان، جاریكی دیكه پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركوك هاورده‌یان ده‌كاته‌وه بۆ ناوچه‌كه و زه‌وی كشتوكاڵی جوتیاره كورده‌كان ده‌به‌خشێت به عه‌ره‌به هاورده‌كان .
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هشزه ئێرانییه‌كانیان ده‌كرد تا كەركووك داگیر بكات ، لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریشهوه کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک.