پەرلەمانی عێراق سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات

 

دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی هاوكاری گەیێندرایە لێقەوماوانی لافاوی چەند رۆژەی سنوری پارێیزگای موسڵ كە قائیمقامی قەزای ناوەندی موسڵ لە نامەیەكدا بە ناوی سەرۆز بارزانی بە هانامان وەرە, ئاراستەی بارزانی كردبوو, ئەمڕۆ هاواری گەیێندرایە خەلكی ناوچەكە لە بارەی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12/ 8/ 2018 سوپاسی هەوڵەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی لافاوەكان.

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاند: “سوپاسی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكە دەكەین لە بەهاناوەچونیان بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوان و پشتیوانیكردنی ئاوارەكان”.

پێگەی فەرمیی (بارەگای بارزانی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ڕۆژی هەینی ٧ی ١٢ی ٢٠١٨، زوھێر ئەعرەجی، قایمقامی شاری مووسڵ، داوای لە سەرۆك بارزانی كردووە، بە ھانای شاری مووسڵەوە بچێت و یارمەتیی ئاوارەكان و خەڵكی لیقەوماو بدات بەهۆی لافاو و بارانبارینەكانی ئەم دواییە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە سەرۆك بارزانی بەدەم ئەو بانگەوازەوە ھات و دەزگای خێرخوازیی بارزانی راسپارد، تاوەكوو بە ھانای ئاوارە و لێقەوماوانی لافاوەكانی ئەم دواییەی شاری مووسڵەوە بچێت.

لەمبارەیەوە رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری نووسینگەی مووسڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕای گەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا كاروانێكی گەورەی هاوكاری و كۆمەككردنی بەپەلە بۆ دانیشتووانی خێمەكانی (نەمردوون و سەلامییە) دەنێرن.

Back to top button