نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە سوریا: پاڵپشتیكردنی واشنتن لە شەڕڤانە كوردەكان، تەكتیكی و كاتییە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كارووباری سوریا و رۆژئاوای كوردستان سەردانی رۆژئاوای كوردستانكرد, شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، لەگەڵ جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا،لە كۆبانێ كۆدەبنەوە.
عەلی ئیبراهیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی خۆجێی ئەنەكەسە لە كۆبانێ رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجوومەنەكە، بۆ تاووتوێكردنی رەوشی رۆژهەڵاتی رووباری فورات و كۆمیتەی دەستووری سووریا، كۆدەبنەوە.
دوای كۆبوونەوەی تیمی كاری هاوبەشی سێیەمی توركی ئەمەریكی لە ئەنقەرە، جیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا گوتی: “پاڵپشتیكردنی واشنتن لە شەڕڤانە كوردەكان، تەكتیكی و كاتییە و پێویستە بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی كێشەكانی سووریا، هاوكاریی لەگەڵ توركیا بكرێت”.
دوای كۆبوونەوەكە جێفری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: “لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی تایبەت بە سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات تا دەگاتە پارێزگای ئیدلب باسكراوە”.
دەربارەی نەخشە رێی تایبەت بە منبج، جێفری گوتی: “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا وردبینی ئەمنی دەكات لە میانی پابەندبوونی بەو سۆزەی لەبارەی دەرچوونی چەكدارە كوردەكان لە شارەكە بە توركیای داوه و تا لەناو هیچ ئەنجوومەنێكی ناوخۆیی و فەرمانبەرانی سەربازیش نەمێننەوە”.