شێخ جەعفەر وەڵامی تووندی مەڵا بەختیار دەداتەوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی میدیاكانی ئێران قسەیەكی مەلا بەختیاریان گواستەوە كە لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ موحسین ڕه‌زایی سكرتێری ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، گوتووبووی سوپای پاسدارانیش بەقەدەر پێشمەرگە فیداكارییان بۆ كوردستان كردووە، لەلایان شێخ جەعفەرەوە بەتووندی وەڵام دەدرێتەوە.
 
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتی وەڤدی باڵی دەسترۆیتووی یەكێتی بۆ ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا كە میدیای فەرمی ئێرانی بڵاوی كردۆتەوە گوتوویەتی كە پاسدار بەقەدەر پێشمەرگە فیداكار بووە بۆ كوردستان لەلایی خۆیەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەڵامی تووندی مەی بەختیار دەداتەوە و دەلێت بەهیچ شێوەیەك پاسدار لەرێزی پێشمەرگە نەبووە، ناو هێنانیشیان لەتەك پێشمەرگە سوكایەتیە بە پێشمەرگە و كوردستان
 
فەرماندەی هێزكانی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەلێدوانێكی دا بەتووندی وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە و دەلێت له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك كه‌س له‌ پاسداران نه‌بووه‌، ئه‌و قسانه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ دەشلێت ناوهێنانی هێزی تر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ كارێكی ته‌واو ناڕاسته‌ و هه‌ر به‌رپرسێكی كوردیش سه‌ر به‌ هه‌ر حزبێكی كوردستان قسه‌ی له‌و جۆره‌ بكات، ناوبانگی كورد و پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌دار ده‌كات.
Back to top button