جەواد زەریف: فرۆشتنی ئەو هەموو چەكەی ئەمریكا بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتی لێدەكەوێتەوە
دوای ئەوەی ئەمریكا لە ماوەی رابردوو بڕیاری پێفرۆشتنی چەكی بە هاوپەیمانان جێبەجێكرد, گەورەترین گرێبەستی چەكی لەگەڵ وڵاتی سعودیە هەیە, وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند فرۆشتنی چەك لەلایەن ئەمریكاوە بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەتەهۆی دروستبونی ” جبەخانەی باروت” لە ناوچەكەدا.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە: ئەمریكا چەكی بە ئەندازەی زیاد لە پێویست بە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست فرۆشتووە.
زەریف گوتیشی: ڕێژەی فرۆشتنی چەك لەلایەن ئەمەریكاوە بە ئەندازەیەكی باوەڕپێنەكراوە و زۆر لەوە زیاترە كە ناوچەكە پێویستی پێیەتی، ئەمەش ئاماژە بە نیازی زۆر مەترسیداری ئەمریكاییەكان دەكات و وایكردوە ناوچەكە وەك باروتخانەیەكی لێ بێت.
لە مانگی ئایاری 2018، ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كشایەوەو پاشان سزاكانی سەر ئێرانی نوێكردەوە.
ئەمەریكا داوا دەكات ئێران دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمی ئەو چالاكییانە بێت لە ناوچەكەدا كە واشنتن بە چالاكیی تێكدەرانەی ناودەبات.