لە فەرنسا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی

 

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتە بە هۆی دانانی باج لەسەر سوتمەنیەكان لە وڵاتی فەرەنسا خۆپیشاندان دەستی پێكرد, تا ئێستا بە سەدان كەس دەستگیركراون و بریندار بوونە, ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر چەند دام و دەزگایەكی حكومی و كۆشكی سەرۆكایەتی وڵات, لە ئەنجامدا رووبەروو بوونەوە لە نێوان چاكەتزەردەكان و پۆلیس دروست بوو.

میدیا جیهانیەكان رایانگەیاند, خۆپیشاندەران بە بەرد روبەڕوی پۆلیس بونەوە و دەسەڵاتدارانیش 14 زریپۆشیان خستنەسەر شەقامەكان و غازی فرمێسكڕێژیان بە خۆپیشاندەراندا كرد، ئەوەش بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران كە ماوەی چوار هەفتەیە لەدژی زیادكردنی باج لەسەر سوتەمەنی رژاوەنەتەسەر شەقامەكان.

پێكدادانی نێوان پۆلیس و چاكەت زەردەكان بوەتەهۆی بەرزربونەوەی رێژەی بریندار و دەستگیركراوەكان و ئەمەش یەكەمجارە لەداوی پشێوییەكانی ساڵی 2005 حكومەت زێپۆش بخاتەوەسەر شەقامەكان.

هەرچەندە هەفتەی رابردوو حكومەتی فەرەنسا بڕیاری زیادكردنی باجی لەسەر سوتەمەنی هەڵوەشاندەوە، بەڵام چاكەت زەردەكان وازناهێنن و ئاستی داواكارییەكانیان بۆ دەستلەكاركێشانەوەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بەرزكردوەتەوە.

Back to top button