سائیروون پڕۆژەی سەربازی زۆرەمڵێ دەباتە پەرلەمانی عێراق

 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق پرۆژە یاسایەك پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عیراق دەکەن، بەمەبەستی سەپاندنی كارپێكردنی زۆرەملێ بەسەر لاوان.

پرۆژەیاساكە لەلایەن فراكسیۆنی سائیروونەوە دراوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان. تیایدا داواكراوە كاری زۆرەملێ بەسەر گەنجاندا بسەپێندرێت.
لەبارەی وردەكاریی پرۆژەیاساكەوە، ئیناس مەگسوسی پەرلەمانتاری سائیروون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بەغدا رایگەیاندووە، “پرۆژەیاساكە داوادەكات گەنجانی تەمەن سەرووی 19 ساڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ كاری زۆرەملێیان پێبكرێت”.
وتیشی: “داوا دەكەن گەنجان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و كۆمپانیاكاندا بۆ ماوەی دوو ساڵ كاریان پێبكرێت و لەبەرامبەریشدا مووچەیان پێبدرێت، ئەوەش بەمەبەستی رزگاركردنی گەنجان لە بێكاری، هەروەها ئاراستەكردنیان بۆ كاركردن”

Back to top button