دوای ئه‌وه‌ی گومان خرایه سه‌ر كوشتنی ڕه‌حیم زه‌بیحی ئهمڕۆبكوژهكه ده‌ستگیر كرا
رۆژی هه‌ینی ۷ی۱۲ی۲۰۱۸ له گوندێکی نزیکی بانه ، ره‌حیم زه‌بیحی، دەرھێنەر و سینەماكاری كورد و براکه‌ی بەناوی که‌یوان زه‌بیحی و لە رووداوێكی هاتووچۆی گوماناویدا لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا سوتان.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “ته‌رمی سووتاو و بێ گیانی هونه‌رمه‌ند ره‌حیم زه‌بیحی و براكه‌ی به ده‌ست به‌سراوی له ماشێنه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش گومانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و دوو برایه به‌هێز ده‌بێ”.
ئه‌مرۆیه‌ك شه‌ممه ۹‌ی كانونی یه‌كه‌می ۲۰۱۸، عه‌بدوڵڵا فه‌تحی، جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سنه‌ی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری راگەیاند: “بە هه‌وڵ و شوێن ھەڵگری پۆلیس، بکوژی هونه‌رمه‌ند ره‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی ده‌ستگیر كرا”.
جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سنه‌ی کوردستان ده‌شڵێت: “ناسنامەی ئه‌و که‌سه ئاشکرا بووه و ئێستا براوه‌ته به‌رده‌م دادگا، له رۆژانی داھاتوودا زانیاری لەبارەی ناسنامەی كەسەكە و رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت”.