پارتی دیموكراتی كوردستان سهرۆكایهتی ههرێم كارا دهكاتهوه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە باشووری کوردستان لەقەڵەمدەدرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان کارا بکاتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لەو خولەی پەرلەمانی کوردستاندا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کارا بکاتەوەو نێچیرڤان بارزانیشی بۆ ئەو پۆستە بەربژێرکردووە. هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ ئەوەدان دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کارابکرێتەوە.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
-سەرۆکی باڵای دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە هەرێمی کوردستان
-فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە
-لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، نوێنەرایەتی پێکهاتەی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکات
-لە ئەنجوومەنی باڵای ناوەندی سیاسی عێراق، نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکات
-بەناوی گەلی کوردستان راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکات
-هاوئاهەنگی لە نێوان دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخات
-دەتوانێت یاساکان رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکاتەوە بۆ چاوخشاندنەوە
-داواکاری دامەزراندن بە پلەی تایبەت و بەرزکردنەوەی پلە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بەرزدەکرێتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ۳ی۱۲ی۲۰۱۸دا نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەربژێر کرد، لە دانوستاندنەکانی هەفتەی داهاتووی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەگەڵ لایەنەکان، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە وەک یەک پاکێج دانوستاندنیان لەبارەوە دەکرێت.