په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ۵ وه‌زیرده‌دات وده‌نگدانیش له‌سه‌ر سێ وه‌زیره‌كه‌ی تر دواده‌خرێت

بڕیاره لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ناوی ۵ وەزیری كابینەی حكوومەتی عێراق بدرێت و دەنگدان لەسەر سێ وەزیره‌كه‌ی دیكەش دوادەخرێت.
فازڵ جابر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:” كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر ناوی ۵ وەزیری حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی تەرخان دەكرێت، دەنگدان لەسەر كاندیدان بۆ ھەرسێ وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و داد دوادەخرێت”.
كوتلە سیاسییەكان ناكۆكی زۆریان لەسەر ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ھەیە و یەكێتیش داوای پۆستی وەزارەتی داد دەكات.
لە ۱۲ی۵ی۲۰۱۸ ھەڵبژاردن بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ۲ی۱۰ی۲۰۱۸ عادل عەبدولمەھدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا.