دۆناڵد ترەمپ رێکس تیلەرسۆن پیاوێكی گه‌مژه‌و ته‌مبه‌ڵ بوو
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هێرش ده‌كاته سه‌ر رێکس تیلەرسۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکاو ده‌ڵێت :” رێکس تیلەرسۆن ئەو توانستە دەروونییەی نەبوو کە پێویست بوو، ئەو وەک بەردێک گەمژە بوو، نەمتوانی زوو خۆمی لێ دەرباز بکەم، ئەو زۆر تەمبەڵ بوو”.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر ریكس تیله‌رسۆن ،ستایشی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، ئەو کارەکانی زۆر بە باشی دەکات.
رێکس تیلەرسۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا لە ۱ی۲ی۲۰۱۷ بووە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لە ۳۱ی۳ی۲۰۱۸ لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریكا لە کارەکەی دەرکرا، ئەمەش ته‌مه‌نی تیله‌رسۆن وه‌كو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌مترین ته‌مه‌ن بوو.