محه‌مه‌د چاوجوان بۆ لاهور جه‌نگی جڵه‌وی یه‌كێتی نادرێته ده‌ست ته‌نها شه‌خسێك

دوای ئه‌وه‌ی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، لە ڕێگەی ماڵپەڕی (میله‌ت)ه‌وه كه بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، نوسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له په‌یامێكی تایبه‌ت ده‌چێت كه ئاراسته‌ی نه‌وه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی كردبێت ،نوسینه‌كه له ژێر ناونیشانی (جڵەوی یەكێتیی بدەنە دەست لاهور) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت : یەكێتیەكان بە دوای فریادرەسێكدا وێڵن و یه‌كێتیه‌كان له نێوان دوو بژارده‌دان ،یا بێ هیوابوون و لەماڵەوە دانیشتن، یان پشتیوانیكردن لە هەنگاوەكانی ئەو كورە گەنج و خوێن گەرمەی ناوی “لاهور تاڵەبانی”یە.
ماڵپەڕەکەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له به‌شێكی تر‌و له رێگه‌ی ئه‌و وتاره بێخاوه‌نه‌وه ده‌ڵێت :” لاهور، لەمێژە بێ دەنگ و دورەپەرێزە و دەرناكەوێ ، یەكێتی هەنوكە حزبێكی بێ سەرە، لاشەیەكی بریندارە، ماڵێكی پەرتەوازە و وێرانە، هەر یەك لە بەرپرسانی باڵای ئەم حزبە لە ئاوازێك دەژەنێ و بە بەژن و باڵای خۆیدا هەڵدەڵێ ،دۆخی ئێستای یەكێتی و زۆنەكە، ئەوە دەخوازێ كە لاهور بە تەواوی جڵەوگیری بكات“.
ماڵپەڕەکەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رله وتاره‌كه‌دا ده‌شڵێت :” یەك تۆز وردتر بروانن تێدەگەیت كە لاهور لە ئێستادا دەسەڵاتی بەسەر كۆی ناوچەكەدا هەیە كە پێی دەڵێن زۆنی سەوز،هەنوكە لاهور ئەمری واقعە و دەبێ تەعامولی لەگەڵ بكرێ و لاهور تاڵه‌بانی گه‌نجێكه لەناو هەموو گەنجانی یەكێتی و تەنانەت خێزان و بنەماڵەی تاڵەبانیشدا كەس هاوشانی نیە”.
لای خۆیه‌وه محەمەد چاوجوان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی ، ڕاگەیاند: “ئەوانەی کە باسی ئەوە دەکەن جڵەوی یەکێتی بدرێتە دەستی لاھوور جەنگی، ئەوە بۆچوونی شەخسییە، بەڵام جڵەوی یەکێتی نادرێته دەستی ته‌نها شەخسێک“.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی گوتیشی: ”پێم باشە جڵەوی یەکێتی لەدەستی ئەوانەدا بێت کە لەناو یەکێتیدا خەباتیان کردووە و خۆیان بۆ یەکێتی ماندوو کردووە و ئەو حزبە بەحزبی خۆیان دەزانن، ھەروەھا ھیچ کات جڵەوی یەکێتی بەتەنھا بەدەستی شەخسەوە نەبووە و یەکێتی بە دەستەجەمعی ڕۆشتووە بەڕێوە، بۆیە لەناو یەکێتیدا ھیچ کەسێک جڵەوی نادرێته ده‌ست“.
محەمەد چاوجوان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی ده‌شڵێت: ”دواجار کۆنگرەی یەکێتی یەکلایی دەکاتەوە کە ئاخۆ کێ دەبێتە کەسی یەکەمی یەکێتی و جڵەوی ئەو حزبە لای کێ دەبێت؟“.