حاکم ئەحمەد ئەنوەر : پێویسته له ههرێمی كوردستان دادگایەك بۆ كەیسەكانی گەندەڵی تەرخان بكرێت
رەنگە کەم وشە هەبێ هێندەی گەندەڵی بەکارهێندرابێ و باسی لێوەکرابێ، لە چایخانە و ناو بازاڕ و شاشەی تەلەڤزیۆن و رووپەڕی رۆژنامەکانی کوردستان، باس باسی گەندەڵییەوهاووڵاتیان گلەییان لە بوونی گەندەڵی هەیە و داواکارن کابینەی نوێی حکوومەت هەوڵی جددی بدات لە پێناو چارەسەرکردنی پرسی گهندهڵی .
ئەمڕۆ یەك شەممە ۹ی ۱۲ی ۲۰۱۸ حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەئێستادا دەستەی دەستپاكی هەرێم ۲۰۸ كەیسی گەندەڵی لەبەردەستدایە و ۳۸ دۆسیەمان ڕەوانەی دادگا كردووە”.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان گوتی: فەرمانی یاساییمان بۆ ۳۷ كەیسی گەندەڵی كردووە بۆ ئەنجامدانی لێكۆلێنەوە لەبارەیەوە و هەروەها ۳۳ دۆسیەی گەندەڵیش یەكلایی بوونەتەوە.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم دهشڵێت: سێ هەزار و ۵٤ فۆڕمی شەفافییەتیان بەسەر بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دابەشكردووە ولهو سێ هەزار و ۵٤ فۆڕمهی كه دابهشكراوه سێ هەزار و ۲٤ فۆڕمیان پڕكراونەتەوەو فۆڕمی دەستەی دەستپاكی بۆ پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و پێیان پڕدەكرێتەوە”.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی: “دەستەی دەستپاكی بە توانایەكی كەمی مرۆییەوە، ساڵانە لێكۆڵینەوە لە دەیان كەیسی گەندەڵی دەكات، گرنگە ھاوشێوەی بەغدا دادگایەك بۆ كەیسەكانی گەندەڵی تەرخان بكرێت، دەبێتە ھۆكارێك بۆ ئەوەی كەیسەكان لەماوەی كەمدا یەكلایی بكرێنەوە”.
هەموو لایەك لەسەری کۆکن ئەوەیە گەندەڵی هەیە، بەڵام ئەوەی وادەکات کۆکبوونەکە بێ ئەنجام بێت لاوازی هەوڵەکانە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و رووبەڕوو بوونەوەی ئەو دیاردانەی کە لە کۆتاییدا بە زیانی ئەزموونی حوکمڕانی کوردستاندا شکاوەتەوە.