هادی عامری : پێشمه‌رگه له كه‌ركوك پێویسته
هادی عامری، سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له په‌رله‌مانى عێراق و ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ بوونی حەشدی شەعبی و مانەوەی لەپێناو ئاسایشی عیراقدا، پێویستە، بەبێ حەشد، ناوخۆ‌و بەرگری ئاسایش و ئارامی بوونیان نابێت، هەموو جۆرە دەستوەردانێك لەكاری ئەو دامەزراوە ئەمنیانە، ڕەتدەكەینەوە.”
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدرگوتیشی:” بەهەمان شێوە، بوونی حەشدی عەشایەری (سوننی) و هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێویستە.”
هادی عامری، سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له په‌رله‌مانى عێراق ده‌لێت:” فالح فەیاز كاندیدی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ وەزارەتی ناوخۆ وهەڵبژاردنیشی بەسەر كەسدا ناسەپێنن ، مەرجەعیەتی ئاینی ئازادی تەواوی بڕیاردانی داوە بە عادل عەبدولمەهدی لە هەڵبژاردنی كابینەكەیدا.”
هادی عامری سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح و ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر، ده‌شڵێت :: “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حه‌شدى شه‌عبى بكرێته نێو ریزى هێزه‌كانى ئاسایشى عێراق و پابه‌ندبێت به ڕێكخستنى له‌شكرى به مه‌رجێك مافى پێدرێت وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى عێراق”.