شه‌نگالیه‌كان مالكی ده‌ده‌نه‌ دادگا

خواكوڕك

مالكی له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی كاركردنی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ترسناكترین دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و دۆسیه‌ی ئه‌منی و سیخوڕی و كوشتنی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌موویان گه‌وره‌تر، دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی 3 پارێزگای گه‌وره‌ی عێراقه‌ به‌ داعش.

قایمقامی قەزای شنگال ده‌ڵێت، “پێویستە دوای رزگارکردنی موسڵ ھەر خەڵکێک زیانی بەرکەوتووە لەھاتنی داعش لەدادگا سکاڵا لەسەر نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمار بکەن، کە ئەو بۆتە ھۆی ئەوەی موسڵ بکەوێتە دەست داعش و ئەوکارەساتە بەسەر خەڵکی ناوچەکە بێت”.

قایمقامی قەزای شنگال مەحما خەلیل ببه‌ وشه‌ی راگه‌یاندووه‌، ” ئێمەش وەکو خەڵکی شنگال بەھۆی ئەو کارەساتەی بەسەر ئێمەی کوردانی ئێزیدی ھاتووە سکاڵا لەدادگا لەسەر نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمار دەکەین، لەبەر ئەوەی بەھۆی ئەوەوە ئەو زیانەمان پێگەیشتووە و لە ئێستادا لەو دۆخەداین”.

له‌ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند جارێك دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ ده‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێكی سیاسی و له‌ژێر فشارێكی زۆری ئێران و توانا سیخوڕی و داراییه‌كانی مالكی، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ تا ئێستا به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه‌.

Back to top button