سه‌رۆك بارزانی ژوری VIP ده‌كاته خزمه‌تگوزاریی بۆكه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
به‌هۆی دروست بوونی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌ركردنه‌وه‌ی ژوری VIP له به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، دواتر به بریاری سه‌رۆك بارزانی ئه‌و ژوره له بهریوبهرایهتی هاتوچۆی هه‌ولێر داده‌خرێت و ناوه‌كه‌شی ده‌گۆڕدرێت بۆ سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری خێرا‌و تایبه‌ت ده‌كرێت به کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمه‌گه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دروست بوو له باره‌ی كردنه‌وه‌ى به‌شى VIP له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ ئه‌وانه‌ى ۱۰۰ هه‌زار دينار ده‌ده‌ن و راييكردنى مامه‌ڵه‌كانيان، سه‌رۆك بارزانی هاته ده‌نگ و بڕياره‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاده‌گرێت .
باره‌گای بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیبووی:” لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەشی VIP لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت”.
هه‌روه‌ها فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند: “ئەو بەشە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ کراوەتەوە ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە خۆیەوە نەیکردووەتەوە، لە بنەڕەتدا ناونانەکەی هەڵەبوو، لە ئەسڵدا بەشی خزمەتگوزاری خێرایە، کە لە هەموو شوێنێک و وڵاتانی پێشکەوتووش هەیە”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ۲۹ی ۱۲‌ی ۲۰۱۸ ، سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : “بەهۆی ئەو قەرەباڵخییەی کە لە هاتووچۆی هەولێر دروستبووە ٦ مانگ پێش ئێستا بڕیارماندا بە دروستکردنی ئەو خزمەتگوزارییە خێرایە و سێ مانگیشە تەواو بووە بەڵام نەکرایەوە و ئێستاش ناچاربووین بۆ ئەوەی هەندێک لەو قەرەباڵخییە کەمبکەینەوە کاری پێبکەین”.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ، گوتی: لەدوای ناڕەزایەتییەکان دەستمانکردەوە بە تاوتوێی ئەو پرسە و گەیشتینە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
۱-ماوەی دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رۆژانە تاوەکو کاژێر ۱۸:۰۰ درێژدەکرێتەوە و هاونیشتمانیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان و ئەم بڕیارە لە رۆژی دووشەممە ۹ی۱۲ی۲۰۱۸ ـەوە جێبەجێ دەکرێت. لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆ پێویستە کاری هاونیشتمانیان ئەگەر بەڵگەکانیان تەواو بوو لە هەمان رۆژ تەواو بکرێت.
۲- بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی سەنتەرەکە بە سەنتەری خزمەتگوزاری خێرا و لە رۆژی دووشەممە ۹ی۱۲ی۲۰۱۸ـەوە دەستبەکار دەبێتەوە، بەڵام بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەرجێک ناسنامەی وەزارەتی شەهیدانی پێبێت کە وارسی شەهیدە، هەروەها بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بە مەرجێک کە ناسنامەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێبێت کە خاوەنپێداویستی تایبەتە بەبێ بەرامبەر کەڵک لەو سەنتەرە خزمەتگوزارییە وەردەگرن.
۳- ئەو توێژانەی دیکە وەک پێشمەرگە کە پارێزگاری‌یان لە کوردستان کردووە دەتوانن بە هەمان رسووماتی ۵ هەزار دیناری کە لە هاتووچۆی هەولێر وەردەگیرێت سوود لەو سەنتەرە وەربگرن.
سه‌باره‌ت به وه‌ی ئایا کەسانی ئاسایی بە پارەی زیاتر دەتوانن سوودمەندبن لەو سەنتەرە، سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: “لەبەر ئەوەی ئەو شوێنە لە رۆژێکدا تەنیا دەتوانرێت مامەڵەی نزیکەی ۷۰ هاونیشتمانی تێدا ئەنجام بدرێت، بۆیە تەنیا تەرخاندەکرێت بەو توێژانەی کە لەسەرەوە ناویان هاتووە و کەسی دیکە بۆی نییە لەو سەنتەرە سوودمەند بێت”.