پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ قەداسەتی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ قەداسەتی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان.
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خواڵێخۆشبوو خاتوو، خاتوون دانیال سڵێوەمان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم سەبر وئارامی بەهەموو لایەك بدات و ڕۆحی خواڵێخۆشبوویش شاد بێت.
مسعود بارزانی
9ـی 12ـی 2018