لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی دەزگای خێرخوازی بارزانى هاوكاری گەیاندە كەمپەكانی سنوری موسڵ

 

دوای ئەوەی قائیمقامی قەزای ناوەندی موسڵ لە نامەیەكیدا هاواری دانیشتوانی كەمپەكانی موسڵ و دەوروبەری گەیاندە سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، یارمەتیی بەپەلەی گەیاندە كەمپی ئاوارەكانی نەمرود لە نزیك مووسڵ.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك هاوكاریەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیێندراوەتە, كەمپەكانی پارێزگای نەینەوا بەتایبەت كەمپەكانی سەلامیە، نەمرود، جەدعە و چەند كەمپێكی دیكە زیانی زۆریان بەھۆی بارانی زۆری چەند رۆژی رابردوو پێگەیشتووە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی یارمەتییەكانی گەیاندە بەشێك لە ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا كە نیشتەجێی كەمپی نەمرودن لە نزیك مووسڵ، پاش ئەوەی قایمقامی شارەكە داوای لە سەرۆك بارزانی كردبوو كە دەستی ھاوكارییەكانی ھەرێمی كوردستانیان بۆ درێژ بكات.

ھەینی رابردوو و رۆژانی پێشتر و دواتریش بارانێكی زۆر باری، ئەو ئاوارانەی بەھۆی داعش و شەڕی داعشەوە ئاوارەی ناوچەكانی خۆیان بوون و نیشتەجێی كەمپەكانن، كەوتنە دۆخێكی زۆر خراپەوە، سەرباری قوڕ و لیتەیەكی زۆر، ئاوێكی زۆریش چووە نێو خێوەتەكانیانەوە و ژیانیان لێ تاڵ بوو.

Back to top button