بەرهەم ساڵح دەستگیركرا

 

دوای ئەوەی رۆژنامەنووسی كەناڵی (NRT )زمانحاڵی نەوەی نوێ‌, بەرهەم سالًح لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی ڕەخنەئامێزی ئاراستەی نەخۆشخانەی (بەخشین)ی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی كردبوو, نەخۆشخانەكە داوای یاسای لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە تۆماركرد بە هۆیەوە دەستگیر كرا,

كاروان ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لەم بارەیەوە ڕاگەیاندووە:” تاوەكو ئێستا ئێمە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە ڕۆژنامەنووسێك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە، چونكە ئەو ڕۆژنامەنووسە بەپێی یاسایی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا دەستگیركراوە و ئێمە ناتوانین یاساكەی بۆ بگۆڕین، چونكە لە چوارچێوەی كاری ڕۆژنامەوانی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار نەكراوە، بەڵام ھەوڵەكانی خۆمان دەخینەگەڕ بۆئەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئازاد بكرێت“.
سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان گوتیشی:” ئەگەر بەپێی یاسایی كاری ڕۆژمەوانی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكرایە بێگومان ئێمە دەمانتوانی ئازادی بكەین، چونكە بەپێی یاسایی ڕۆژنامەگەری ڕۆژنامەنووس نابێ دەستگیربكرێت.

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، ئاماژەشی بەوەدا، كە هیوادارە ڕۆژنامەنووسان لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕەخنە یان تەشھیر بەھیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو نەكەن، چونكە ئەگەر ئەو ڕۆژنامەنووسە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكرێت، بەپێی یاسایی خراپ بەكارھێنانی مۆبایل سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت، بێگومان ئەو كاتە ئێمەش وەك سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ناتوانین بەپێی پێویست كار بكەین بۆ ئازادكردنێ ڕۆژنامەنووسەكە.

بەرهەم ساڵح
Back to top button