بە هۆی رووخانی پردی خورماتوو رێگای نێوان هەولێرو كەركووك داخرا
دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران باربن رووی لە هەرێمی كوردستانكرد, لە چەند ناوچەیەك بە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لافاو درووست بوو كە زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێنا, كەمێك لەمەو بەر ڕێگەی سەرەكیی كەركووك-هەولێر، كە ڕێگەی كەركووك-بەغداشی پێدەڵێن، بەهۆی داڕوخانی پردی دوزخورماتوو گیرا.
سەرچاوەیەك لە دووز خورماتوو بە(خواكوڕك)ی راگەیاند كەمێك لەمەو بەر بە هۆی فشاری پردی دووزخورماتوو رووخا, كە بە هۆیەوە ڕێگەی سەرەكی كەركووك-هەولێر گرا، بەم شێوەیە هاتوچۆ لەنێوان هەردوو شار بەتەواوی لەكاركەوت.
چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستان و شارەكانی باكوور و ناوەراست و باشووری عێراقیش بارانێكی زۆریان بەخۆوە دیوە، لە زۆربەی شوێنەكانیش لافاو هەڵساوە و كێشەی بۆ ژیانی هاووڵاتیان دروست كردووە.