نادیە موراد سزای داعش نەدرێت رێكخراوی مەترسیدارتری تیرۆر دێنە ئاراوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ رێوڕەسمێكی تایبەت بەبۆنەی دەستنیشانكردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆ رێكخرا, كە بڕیارە سبەی خەڵاتەكەی پێ بدرێت نادیە موراد رایگەیاند، “داعش هیچ جیاوازییەكی لەنێوان پیاو، كچ و ژنانی ئێزدی نەكردووە و وەكو یەك مامەڵەی لەگەڵیان كردوون:.

نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی راشیگەیاند؛ “ماوەی چوار ساڵە هیچ داعشێك لەسەر ئەو تاوانانەی كە ئەنجامیانداوە دادگایی نەكراون”، گوتیشی: “ئەگەر توندڕەوەكان دادگایی نەكرێن رەنگە لە داهاتوودا گروپی توندڕەوتر لە داعش دروست ببن”.

ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە ھاوبەشی بە نادیە موراد و دەنیس مەكواگی دەبەخشرێت.

Back to top button