كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق چەند رۆژێك بەر لە ئەمڕۆ رایگەیاند كە رۆژی یەكشەممە پەرلەمان كدەبێتەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە پرۆژەی هەمواری سیستمی ناوخۆی پەرلەمان بدات، هەروەها گفتوگۆ بكات سەبارەت بە راپۆرتی لیژنەی پەروەردە كە تایبەتە بە پلەكانی دامەزراندن.
سەرەتا بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە، كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بۆ نیو كاتژمێر دواخرا، بەڵام دواتر سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا كۆوبوونەوەكە دوابخات بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو.
لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، بەهۆی ناكۆكیی نێوان لایەنەكانەوە، چەندین جار كۆبوونەوە و دانیشتنەكان دواخراون. سەرەكیترین دۆسیەش كە چەندین جار بڕیاربووە كۆبوونەوەی لەبارەوە بكرێت و یەكلاییبكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنە سیاسییەكانەوە دواخراوە، دۆسێی دەنگدانە بە وەزیرەكانی كابینەی حكومەت كە تا ئێستا هەشت وەزارەت بە بێ وەزیر ماونەتەوە.