نەجمەدین كەریم دەگەڕێتەوە كەركووك وەك پارێزگار دەستبەكاردەبێتەوە
دوای ئەوەی كەركووك بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, پارێزگاری شەرعی كەركووك لەسەر كارەكەی لادرا و پارێزگارێك سەپێندرا بەسەر كەركووك جگە لەوەی ژمارەیەك بڕیار بۆهەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عەبادی دەكران.
پاش هەڵبژاردنەكانی عێراق و بیناكردنی حكومەتێكی نوێ بەسەركردایەتی عادل عەبدولمەهدی, بە گفتوگۆ هەوڵدرا گرژیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن, لەسەرتاشدار بڕیاردرا كە سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵوەشێندرێنەوە كە لە سەردەمی عەبادی دژ بە هەرێمی كوردستان دەركراون, كە یەكێك لە بڕیارەكان لە كارلادانی نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی كەركووك بوو.
ئێستا سەرجەم بڕیارەكان هەڵوەشێندراونەتەوە, یاسا ناسێكیش لەو بارەیەوە بە (خواكورك)ـی راگەیاند كە لە رووی یاسایەوە نەجمەدین كەریم مافی گەڕانەوەی بۆ پارێزگاری كەركووك هەیە, ئەوەی هەیە تەنها چەند رێگریەكی سەربازین كە بڕیارە لە داهاتوودا لە بارەی ناوچە داگیراوەكانی كوردستان رێككەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا بێتە ئاراوە.