سۆران عومەر: كۆمەڵ هەر لەسەرەتاوە ئەوەی زانیوە كە لەكابینەی ئایندەدا بەشداری پێ ناكرێ, كەواتا پێش ئەوەی پارتی بمانكات بە ئۆپۆزسیۆن با خۆمان بكەین بە ئۆپۆزسیۆن

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕی یەكەمی دانوستانەكان سەردانی چەند لایەنێكی سیاسی كرد بۆ گفتوگۆ لە بارەی حكومەت, بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی گفتوگۆی لەگەڵ نەكراو ئەوەی روونە لە گەڕی دووەم لە ئەجێندای سەردانەكانی پارتی نیە, ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، كۆمەڵی ئیسلامی هەر لەسەرەتاوە ئەوەی زانیوە كە لەكابینەی ئایندەدا بەشداری پێ ناكرێ.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی : ” كۆمەڵی ئیسلامی هەر لەسەرەتاوە ئەوەی زانیوە كە لەكابینەی ئایندەدا بەشداری پێ ناكرێت، بۆیە ناكرێت پاش ئاشكراكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەلایەن پارتی و دەستپێكردنەوەی جەولەی دووەمی دانوستانەكان ناگونجێت هێشتا چاوەڕوانی چونە حكومەت بی!”.
سۆران عومەر جەختیشدەكاتەوە “كۆمەڵی ئیسلامی لەهەموو قۆناغەكانی ڕابردوودا ڕوون و ڕاشكاو بووە لە سیاسەت و بڕیاردانی، ناكرێت ئێستا قەلەق و چاوەڕوان بێت ! ، ناكرێت دەسەڵات تۆ بكات بە ئۆپۆزسیۆن! دەبێت خۆت ئەوە هەڵبژێری ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵات بیت، ئەمەش ڕێگا سەختەكەیەو لەسبەی زوتر نیە، پێویستە كۆمەڵی ئیسلامی خەڵكی خۆی كۆبكاتەوەو بڕیاری خۆی یەكلایی بكاتەوە، چاوەڕێی پارتی نەبێت حكومەت پیرۆزی خۆی و ئەوانەبێت كە شەڕیانە لەسەری!”.

Back to top button