رایه‌ك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی كه چیتر به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌بێ ته‌زویر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه قه‌باره‌ی ده‌نگده‌ری له (5 تا8) كورسی زیاتر نیه، رایه‌ك هه‌یه له ناو یه‌كێتی كه چیتر به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات، له‌گه‌ڵ پارتی بچێته گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو كابینه‌كاندا، پشكی جێگیری بۆ دیاری بكرێت”.
پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو، كه یه‌كێتی به‌قه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسیه‌كانی نابێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێناو چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به‌شداری كردن و نه‌كردنی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌ك وایه، چونكه یه‌كێتی له ئێستادا هیچ بایه‌خێك به‌ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان نادات، به‌پێی خاڵبه‌ندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیستحقاقی خۆی ناكات”.
یه‌كێتی له ئێستادا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به به‌كار هێنانی هێزی چه‌كدار هه‌وڵی ته‌زویر كردنی ده‌نگی هاوڵاتی كوردستان ده‌دات، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵبژاردنی عێراق كه ده‌نگی زۆربه‌ی لایانه‌كانی له رێگای باركۆدهكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لیكترۆنی له عێراق توانی ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه، پاشانیش له‌رێگای هێزه‌وه له سنوری جوگرافیایی پارێزگای سلێمانی ده‌نگه‌كانی ته‌زویر كرد”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند كه یه‌كێتی له ئێستادا جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست داوه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ش نیه به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی به ئاشكرا رایگه‌یاند كه نا‌بێـت یه‌كێتی به پێی كورسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه له‌ئێستادا رایه‌ك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی كه چیتر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی بچنه گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو كابینه‌كانی حكومه‌تدا پشگی جێگیر بۆ یه‌كێتی دیاری بكرێت”.