بالیۆزی تورکیا، نهێنی رێککەوتنی وڵاتەکەی و یەکێتی لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سنوری سلێمانی ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی بالیۆزی تورکیا سەردانی سلێمانی کرد، هەوالی ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان تورکیا و گرووپی خیانەتکارانی یەکێتی لە میدیاکان بڵاو بوویەوە، پاش تێپەڕینی چەند هەفتەیەک یەکێتی بڕیای داخستنی سەرجەم بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی سەر بەپەکەکە لە سنوری سلێمانی درا، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە ”بەرپرسیارەکانی سلێمانی“ پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێوان خۆیان و تورکیا دەربهێنن.

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە ئاژانسی (تەبا)ی تورکمانی راگەیاندووە، دەبێ بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە سلێمانی بەھۆی پەیوەندییان بە بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە دابخرێن و ”داوا دەکەین ئەو داخستنە بەشێوەیەکی دروست ئەنجام بدرێن“.

فاتیح یڵدز ھەروەھا رایگەیاندووە، ”لایەنە بەرپرسیارەکانی سلێمانی“ دەستیان بە ھەنگاوەکانی داخستنی بارەگاکانی سەر بە پەکەکە لە شارەکە کردووە و ئەگەر ئەو بارەگایانە بە تەواوی دابخرێن، ئەوا تورکیا رێگا بە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدا بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن.

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی کێشەی لەگەڵ ”بەرپرسەکانی سلێمانییە نەک ھاووڵاتییان“ و داخستنی ئاسمانی تورکیاش بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی رێگادانە بە چالاکییەکانی پەکەکە لەو شارە.

فاتیح یڵدز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە بەرپرسانی سلێمانی ھەوڵ بدەن پەکەکە لەنێوان خۆیان و تورکیادا دەربھێنن، چونکە ”پەکەکە دووبەرەکی لەنێوان سلێمانی و تورکیا دروست دەکات“.

 

لە کۆتایی مانگی ١١ـی ٢٠١٨، ھێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، کوڕی سکرتێری کۆچکردووی ئەو حزبە دەستیان بە ھەڵمەتی داخستنی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی، کە حزبێکی ئاپۆچییە و سەر بە پەکەکەیە، کردووە.

Back to top button