مەكگۆرك: لە ساڵرۆژی وەدەرنانی داعش, سلاو لە پێشمەرگە كە قارەمانانە رووبەرووی داعش بوونەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ساڵێك تێپەڕی بەسەر وەدەرنانی داعش لە عێراق, ئەمڕۆ لە عێراق كرایە پشووی رەسمی, نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ لای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، لە یادی سەركەوتن بەسەر داعشدا سووپاسی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق دەكات.

برێت ماكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ لای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە پێگەی خۆی لە توویتەر، نووسیویەتی: “چوار ساڵ بەر لە ئێستا، داعش ناوچەیەكی بە گەورەیی بەریتانیا، بە ٨ ملیۆن دانیشتووان و یەك ملیار داهاتی ساڵانەوە، گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی”.

ئاماژەی بەوەش داوە، كە ئەمڕۆ داعش لە دوا شارۆچكەی سووریا بەرەو نەمان دەچێت، لە كاتێكدا لە عێراق یادی یەكساڵەی سەركەوتنی هێزەكانی لە وەدەرنانی داعش دەكاتەوە.
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ لای هێزی هاوپەیمانان، لە یادی سەركەوتنی عێراق بەسەر داعشدا، دەڵێت: “ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگە كە قارەمانانە دژ بە داعش جەنگان و بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر شانە نوستووەكانیان”.

هەروەها نووسیویەتی: “ئێمە وەك ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبین لە پشتیوانە كردنی عێراق و گەلەكەی تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبینەوە كە ئەم سەركەوتنە مێژووییە بەردەوام و هەمیشە دەبێت”.

Back to top button