سبەی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دەستپێكردنی گەڕی دووەمی دانوستانەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا, وا بڕیارە سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر كۆببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی(خواكوڕك) شێوزای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسی پارێزگای كەركووك و كاری داهاتووی هەردوولا لە بەغدا تاوتوێدەكرێن.
بە گویرەی زانیاریەكان لە دوای كۆبونەوەی لە گەل یەكیتی نیشتیمانی كوردستان پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پرسی پێكهێنانی حكومەت تاوتێدەكاتەوە

Back to top button