پارتی بۆ یه‌كێتی قبوڵناكه‌ین شاندی دانووستاندنی یه‌كێتی پاڤێل و لاهور و به‌رهه‌م و ئاراسی تێدابێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه پارتی دیموكراتی كوردستان به شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی گوتووه، كه ئاماده نین له‌گه‌ڵ شاندێك دانووستاندن بكه‌ن لاهور و پاڤێل و ئاراس و به‌رهه‌م ساڵحی تێدا بێت، بۆیه پێمان باشه دانووستانه‌كان له‌هه‌ولێر به‌رێوه بچێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه شاندی دانووستانكاری یه‌كێتیش پشگیری له قسه‌كانی پارتی كردووه كه چه‌ند كه‌سێك بێ ئه‌وه‌ی له شانده‌كه دابن، به زۆری خۆیان دێنه ناو شاندی یه‌كێتی بۆیه ره‌زامه‌ند بوونه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له نووسینگه‌ی تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجام بدرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه پارتی دیموكراتی كوردستان به روونی به‌یه‌كێتی گوتووه” ڕازی نین کەسانێک لە کۆبوونەوەی نێوانیان بەشداری بکەن کە هیچ پۆستێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتییان نییە، لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی یەکێتی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر کۆبوونەوەکەیان لە سلێمانی بکرێت، ئەو کەسانە بەبێ هیچ پرسێک دەچنە کۆبوونەوەکەوە، ئەوەش ئاشکرا کرا کە هەر لە پێناو بەشدارینەکردنی ئەو کەسانەی پارتی ڤیتۆی لەسەریان هەیە لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەکە هێندراوەتە نووسینگەی تایبەتیی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر.