دواجار سوودێكى جگه‌ره‌كێشان دۆزرایه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌و باڵندانه‌ى له‌شاره‌كاندا ده‌ژین، فێری ئه‌وه‌ بوون فلته‌رى جگه‌ره‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و هێلانه‌ى پێدروست بكه‌ن، توێژه‌رانى زانكۆى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ له‌ مه‌كسیك، گه‌شتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى، كه‌ ماده‌ كیمیاوییه‌كانى فلته‌رى جگه‌ره‌ ئه‌بێته‌ هۆى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌سپێ و حه‌شه‌رات و ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌ى ده‌چنه‌ گیانى به‌چكه‌كانیان.

تێبینی ئه‌وه‌شیان كردووه‌، ئه‌و هێلانانه‌ى كه‌ فلته‌رى زۆرتره‌، ئه‌و حه‌شه‌راتانه‌ كه‌متر ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ باڵنده‌كان بۆ درووستكردنى هێلانه‌كانیان فلته‌رى جگه‌ره‌ به‌كار ده‌هێنن و به‌وه‌ش به‌چكه‌كانیان له‌ زۆر نه‌خۆشى ده‌پارێزن.

 

14914904_1115703371798589_1879141872_n
دروستكردنی هێلانه‌ به‌ فلته‌ری جگه‌ره‌ له‌لایه‌ن باڵنده‌كان
Back to top button