مه‌لا به‌ختیار بۆ یه‌كێتی ده‌تانه‌وێت به مزایه‌ده‌ی سیاسی هێزێكی وه‌ك پارتی لاواز بكه‌ن
لێپرسیراوی تۆراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له وتارێكی دا دان به چه‌ند راستیه‌ك ده‌نێت و ده‌لێت، هه‌رگیز یه‌كێتی ناتوانێت به مزایه‌داتی سیاسی هێزێكی وه‌ك پارتی لاواز بكات و ده‌شلێـ” ئێستا یه‌كێتی له نیوه‌ی پارتیش كه‌متر كورسی هه‌یه، پارتی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی هێناوه”.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار لێپرسیراوی تۆراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێـ” یه‌كێتی بە موزایەدەی سیاسی“ پارتی دیموکراتی کوردستانی پێ لاواز ناکرێت و بەو هۆیەشەوە کاڵفامیی ڕەوتی موزایەدەخوازی نێو یەکێتی دای لە بەرد”.
هه‌ر له وتاركهی دا مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌مرۆ له ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی چاودێری بڵاو كراوه‌ته‌وه” ئاماژەی بەوە داوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردندا ”زۆرینەی هێناوە و یەکێتیش لە نیوەی پارتی کەمتری هێناوە”، بەڵام هێشتا پێیوایە کە بە زۆرینەی سیاسی ناتواندرێت حکوومەت پێک بهێندرێت، ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ”نە پارتی بە سیاسەتی حاکمییەتی زۆرینە، کوردستانی پێ بەڕێوە دەچێت. نە یەکێتیش بە زۆربەرکێ (موزایەدە)ی سیاسی، پارتی پێ لاواز دەکرێ“.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردندا رەوتی موزایەدەخوازی یەکێتی، کاڵفامییان دای لەتاشە بەردی ھاوکێشە سیاسییە راستەقینەکان، بە گوتەی مەلا بەختیار، دوو هەفتەیەک ماوە تاوەکوو دەربکەوێت کە چ لایەک دەچێتە حکوومەت و چ لایەکیش دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.