دواین زانیاری لهبارهی كۆبوونهوهی وهزیری وزهی ئهمریكا و سهرۆك بارزانی
ئهمرۆ له ههولێر سهرۆك بارزانی له پێشوازی كرد له رێك پێری وهزیری وزهی ئهمریكا دوای پێشوازیهكه كه له فرۆكهخانهی ههولێر لێكرا كۆبوونهوه لهنێوان سهرۆك بارزانی و رێك پێری ئهنجامدراو و پاشانیش كۆنگریهكی رۆژنامهوانی ئهنجام درا”.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهی نێوان رێك پێری و سهرۆك بارزانی دا، سهرۆك بارزانی رایگهیاند” بەخێرهاتنی رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا و شاندەکەی دەکەین. دەرفەتێکی باشبوو بۆ ئەوەی باسی هەموو ئەو بابەتانە بکەین کە ئەمڕۆ گرنگن بۆ وڵاتەکەمان؛ چ لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، چ لە پەیوەندی دووقۆڵیمان لەگەڵ ئەمریکا، گوتیشی “خۆشبەختانە دەبینین دەرفەتێکی تازە هەیە و جێگەی ئومێدە. هەردوولاشمان تەئکیدمان کردەوە کە هەموو هەوڵێک بدەین چارەسەری گرفتەکان لەڕێگەی دیالۆگ بکەین”.
لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت “کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان هەبوو. بەپەرۆشییەوە دەڕوانین بۆ بوونی رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەنێوان بەغدا و هەولێر. کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو. شایەنی وەبەرهێنانەوەیە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئازایەتی و قوربانیدان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش، ئەوان هاوکاربوون لەوەی سەرکەوتنێکی مەزن بەدەستبێت، بەهۆی هەوڵ و قوربانیدانی ئەوانەوە ئەمڕۆ خەڵک ئازادە. لەگەڵ ئازادی ئاسایش دێت لەگەڵ ئەوەش دەرفەتی زیاتر و دەرفەتی گرنگ. ئەمڕۆ ئێمە سەقامگیری زیاتر و ئاسایشی زیاتر دەبینین لە سەرانسەری ئەم هەرێمە، ههروهها رایگەیاند “ئەم دەرفەتە بەهادارە مایەی ئەوەی کە هانماندەدات بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەوەی ببین بە هاوبەشی یەکدی، کاتی ئەوە هاتووە کە چیدیکە جەخت لەسەر بونیادنانی ئابووری بکەینەوە، هەروەها بۆ زیندووکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، ئەمڕۆش لە گفتوگۆکانمان جەختمان لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش کردەوە. ئەوەی دەمگەیێنێتە ئەو خاڵەی کە هۆکاری سەردانەکەی من ئەمڕۆ بۆ ئێرە، بۆ ئەوەی من هەروەها ئەمریکا پێکەوە کاربکەین بۆ بونیادنانی ئاییندەیەک کە دەرفەتمان دەداتێ بەیەکەوە کاربکەین”.
وەزیری وزەی ئەمریکا باسی لە سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی “ئێمە هەردوولامان سەرچاوە و سامانی سرووشتیمان زۆرە. لە ویلایەتی خۆم تەکساس کە لە دانیشتنەکەمان لەگەڵ جەنابی سەرۆک بەراوردی هەردوولامان دەکرد کوردستان و تەکساس، زۆر شتی هاوشێوەی یەکدیان هەیە، هەردوو باسی ئەوەمان کرد کە سەرچاوەیەکی زۆری وزە لەبەردەستمان هەیە بۆ گەلی ئێمە لەوێ و هەروەها بۆ گەلی کوردستان لێرە. بۆیە ئێمە وایدەبینین لێرە دەرفەتێکی زۆر لەئارادایە بۆ بونیادنانی ئاییندەیەکی باشتر بۆ خۆشگوزەرانی و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانە”.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا گوتی “جەنابی سەرۆک سوپاس بۆ دۆستایەتیتان، سوپاس بۆ تێڕوانین و دیدگاتان، سوپاس بۆ قوربانیدانتان لەپێناوی گەلەکەتان، بە پەرۆشییەوە دەڕوانمە بۆ کارکردن لە ماوەی ساڵانی داهاتوو بەیەکەوە”.