مێرمنداڵێك دەبێتە قوربانی ململانێكانی قوباد تاڵەبانی و لاهور جەنگی دوومانگە لە لایەن دژە تیرۆری یەكێتی رفێندراوە

 

دوای ئەوەی مێرمندالێك چەند پەیجێكی سەر بە دژە تیرۆری یەكێتی بەڕێوەدەبات, دوای چەندین مانگ لە بەڕێوەبردنی پەیجەكان, دوومانگ لەمەو بەر لە لایەن هێزێكی سەر بە دژژە تیرۆری یەكێتی دەڕفێندرێت بە تۆمەتی دزینی زانیاریەكانی دژە تیرۆر, دایك و باوكی مێرمنداڵەكەش رەتی دەكاتەوە كوڕەكەیان بە خراپ ئەو پەیجانەی بەكارهێنابێت بەڵكو یەكێتی زۆر خۆش ویستووە, بەڵام لە بری دەستخۆشی دەیرفێنن و لەبەرچاوی خەڵك و لە زیندان ئەشكەنجەی دەدەن.
ھەڵۆ محەمەد ئەمین، تەمەن ١٦ ساڵ، قوتابیی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتییە، وەك دایك و باوكی ئاماژەی بۆ دەكەن، بەھۆی ڕێكخستنەكانی خوێندكارانی یەكێتییەوە، منداڵەكەیەن تێكەڵ بە كاری حزبی بووە و چەندجارێكیش سەردانی كۆمیتەی كفریی یەكێتی كردووە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتی كە لاهوور جەنگی سەرۆكایەتی دەكات، ڕفێندراوە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١١⁄١٢⁄٢٠١٨، دایك و باوكی كوڕە ڕفێندراوەكە لە بەردەم دادگای سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و داوایان كرد، ھەرچی زووترە، ”قوباد تاڵەبانی“ منداڵەكەیان ئازاد بكات، چونكە منداڵەكەیان ئەشكەنجە دراوە.

هەر لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەردەم دادگای سلێمانی، دایكی هەڵۆ بە چاوێكی پڕ لە گریانەوە گوتی: ”دوێنێ دووشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠١٨، لەناو دادگای سلێمانی، كوڕەكەمیان هێنایە بەردەم دادوەر بۆ ئەوەی وتەی لێ وەربگرن، بەڵام هەڵۆ كە چاوی بە من و باوكی كەوت، بەدەم گریانەوە هاواری كرد و گوتی كارێك بكەن نەمبەنەوە بۆ زیندانی دژە تیرۆر، چونكە لەوێ ئەشكەنجە دراوم“.

دایك و باوكی ئاشكرایان كرد كە كاتێك كوڕەكەیان ئەو قسەی كردووە، هێزەكەی سەر بە لاهوور جەنگی دووبارە پەلاماری هەڵۆیان داوە و لەبەردەمیاندا جارێكی دیكە لێیان داوە.
بە پێی زانیاریە دزە پێكراوەكان كە دەستی(خواكوڕك) كەوتووە, ئەو مێرمنداڵە چەند پەیجێكی سەر بە یەكێتی و دژە تیرۆری لە ژێر دەست دابووە, دوای ئەوەی كە وێنەكانی قوباد تاڵەبانی بڵاودەكاتەوە دوای چەندین جار ئاگاداركردنەوە, بەردەوام دەبێت, هەواڵەكە بە ستافێكی قوباد تاڵەبانی دەگەیەنێت دوای ئاگاداری بوونی قوباد تاڵەبانی هێزێك دەنێرێت ئەو مێرمنداڵە دەڕفێنن دوومانگە دایك و باوكی ناتوانن بیبینن.

Back to top button