جەمیل بایك: باس لە هەوڵوەشانەوەی پەكەكە دەكات

 

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕی 12 ملیار دۆڵاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی سێ‌ سەركردەی پەكەكە تەرخان كرد و یەكێتی ئەورووپاش ئامادە نەبوو پەكەكە لە نێو لیستی تیرۆر دەربهێنێت, لەسەر هەمان پرس سەرۆكی پەكەكە دەڵێت:” بەو بڕیارەكانی ئەمریكا پەكەكە هەڵناوەشێنینەوە”.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە تەلەڤەزیۆنی میدیا هەبەری گوتووە: “بڕیاری ئەمەریكا بۆ دەستگیركردنی سێ بەرپرسی پەكەكە وەك بەردەوامیدان بە پرۆسەی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەناسێنین”.

دەشڵێت: “هەوڵدەدەرێت پەكەكە لەناوببرێت، بەڵام پەكەكە لەناوناچێت و هیچ هەنگاوێكیش بۆ دواوە ناهاوێژێت”.

جەمیل بایك پێی وایە، پەكەكە بووەتە هێزێكی گەورە و بە ئاسانی لەنێوناچێت.

لە ماوەی رابردوودا ئەمەریكا بۆ دەستگیركردنی هەرسێ سەركردەی پەكەكە جەمیل بایك و موراد قەرەیلان و دوران كاڵكان، بڕی 12 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دیاریكردبوو، ئەم كارەی ئەمەریكاش، كاردانەوەی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێكەوتەوە.

Back to top button