پارتی و گۆڕان لە بارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێم له‌ كۆبونه‌وه‌دان

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی12ی2018 پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە شاری ھەولێر كۆدەبنەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان پارتی و گۆڕان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێدەكەن”.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، گوته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه‌، رایگه‌یاند :”كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بۆ نه‌هێشتنی ساردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و باشتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو”.

گوته‌بێژی یه‌كێتی گووتیشی: “یه‌كێتی داوای شه‌ره‌كه‌تی راسته‌قینه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارتی ده‌كات و مه‌رجیش نییه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌رده‌می په‌نجا به‌ په‌نجا”.

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ، گفتوگۆی لەگەڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و دوێنێش ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوە.

 

 

Back to top button