برێت مه‌كگۆرك: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تدا نین
له باره‌ی گرفتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێشتر جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كێنزی له وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندبوو” ئه‌و هێزانه‌ى له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عێراقی نین و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه”.
ئه‌مڕۆ شوار شه‌ممه 12ی12ی2018 برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند:” به‌شێك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقیدا نین و به‌غداش دانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه”.
له‌باره‌ی بۆچوونی جیاواز‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ، وێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گووتی :” ده‌كرێ بگوترێت هه‌ندێ له‌و هێزانه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقیدا نین و هه‌ندێكیشیان له‌ژێر كۆنتڕۆڵیاندان”.
مه‌كگۆرك ده‌ڵێت :” ئه‌وانه‌شی له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تدا نین، كێشه‌یه و خودی حكوومه‌تی عێراقیش دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌وه كێشه‌یه”.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت :” ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وه‌یه ئامانجی حكوومه‌تی نوێی عێراقی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هێزانه بهێنێته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و ئێمه‌ش پشتگیریی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ین”.