نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له وه‌زیری كاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی12ی2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو بهیاتا كامپا وه‌زیری كاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا خاتوو كامپا سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و هاوكاریكردنیان هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان به پێویست زانی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به جێگه‌ی ڕێز و پێ‌زانین وه‌سف كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای خواست شاندی میوان له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێنه‌یه‌كی ڕوونیان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و ئاواره‌كان ده‌ستكه‌وتبێت و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا له‌سه‌ر پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر جێگیری ده‌كات، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی کرد له دروستكردنی متمانه بۆ ئاواره‌كان تا له وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی پێكهاته جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، خسته ڕوو و سوپاسی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كرد بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران و هیوای خواست پۆڵه‌ندا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵی زیاتر گه‌یاندنی دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران بدات تا به هه‌موو لایه‌ك ڕه‌وشی ژیانیان باشتر بكرێت.