تره‌مپ یاسایه‌كی گرنگ واژۆ ده‌كات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا یاسایەكی تایبەت بە لێپرسینەوە لەو كۆمەڵكوژییانە واژۆكرد كە لە عێراق و سوریا ئەنجامدراون.

لینسای واڵتەرز جێگری گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند:”یاساكە وەزارەتی دەرەوە رادەسپێرێت بۆ هاندانی حكومەتە بیانییەكان لە دیاریكردن و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی كە گوماندەكرێت تاوانی دژی مرۆڤایەتی، یان تاوانی كۆمەڵكوژی یاخود تاوانی جەنگیان لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە”.

جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا گوتیشی : “یاساكە ئەندامانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بیانییانەش دەگرێتەوە كە لە عێراق و سوریا كاردەكەن”.

لینسای واڵتەرز جێگری گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ده‌شڵێت: ئیدارەی ترەمپ پابەند دەبێت بە شكستهێنان بە داعش و پێشكەشكردنی پشتیوانیی بەردەوام بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی هەوڵەكانیان لە چوارچێوەی جەنگی داعشدا دەكرێنە ئامانج.

جێی ئاماژەیە یاساكە بەكۆی دەنگی كۆماری و دیموكراتەكان لە هەردوو ئەنجومەنەكەی كۆنگرێس (نوێنەران و پیران) پەسەند كرا.

Back to top button