بەهۆی رەخنەگرتنی لەكەناڵی پەیام هونەرمەند بەرزان ئەیوب دەسگیر دەكرێت
دوێنێ ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١٢ی ٢٠١٨، هونهرمهند بەرزان ئەیوب لە سەر سکاڵای کۆمەڵی ئیسلامیی دەستگیر کرا ، هونهرمهند بهرزان ئهیوب لەههژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە وەک تۆمەتبارێک سکاڵای لە دژ تۆمار کراوە و چەند جارێکیش دەستگیر کراوە، یەکێک لەو جارانە لە ساڵی ٢٠٠١ بووە لە بازگەی سەید سادق (بازگەی یەکێتییە لە نێوان سلێمانی – ناوچەی هەورامان)، لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیر کراوە، بەهۆی ئەوەی سەردانی مەکتەبی ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە خورماڵ کردووە .
لای خۆیهوه غەمگین کۆساری، ھاوسەری ھونەرمەند بەرزان ئەیوب، ڕایگەیاند:” هاوسەرەکەی بابەتی ڕەخنەئامێزی زۆرە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویان دەکاتەوە، بەڵام ”دوایین پۆستی لەسەر کەناڵی پەیام بووە، بەڵام بەڕێوبەری کەناڵی پەیام بە تۆمەتی ناوزڕاندن، سکاڵای تۆمار کردووە“.
غەمگین كۆساری، ھاوژینی ھونەرمەند بەرزان ئەیوب دهڵێت:” دەبووایە بەرزان ئەیوبی هاوسەری سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی تۆمار بکردایە، چونکە ”ئەو کەناڵە مافی ماددی و مەعنەویی ھاوسەرەکەمیان لایە، بەجۆرێک ئەوکاتەی ھاوسەرەکەم کارمەندی کەناڵی پەیام بووە، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانی خۆی کردووە، بەڵام مانگانە بەبێ ھیچ پاساوێک، بڕێک لە مووچەکەی بڕدراوە“.
غەمگین كۆساری ڕوونیشی کردەوە و گووتی :”کاتی خۆی“ ھاوسەرەکەی کاری دۆبلاژی بۆ کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی کردووە، ”جارێکی دیکە ئەوان لە گرێبەستەکەدا ناپاکیان کردووە، بێگومان دوای ئەوەی کەناڵی پەیام سکاڵای لەسەر بەرزان ئەیوب تۆمار کرد، دوێنێ ھاوسەرەکەی لە دادگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆمار کردووە.
غەمگین کۆساری ھاوژینی ھونەرمەند بەرزان ئەیوب گوتیشی:”عەیبەیەکی گەورەیە بۆ کەناڵێکی ئیسلامی کە ئەرشیفەکەیان ھەڵبدەیتەوە، لە بناغەی درووستکردنی کەناڵەکەوە بەرزان ئەیوب بناغە ھونەرییەکەی دانابێت، بەڵام لەسەر پۆستێک دەستگیری بکەن، لەکاتێکدا ئاشکراکردنی گەندەڵی تاوان نییە و ھەموو کەسێک مافی خۆیەتی بەگژ مافەڕەواکانی خۆیدا بچێتەوە“.
كۆمهڵی ئیسلامی لهسهر نوسینێكی تر له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك له بارهی نهخۆشخانهی بهخشین هوه ،سکاڵای یاسایی لە دژی بەرهەم ساڵح، ڕۆژنامەنووس تۆمار کردبوو و بەهۆیەوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ زیندانی کرا.