سلێمانی لابردنی دهستگێرو عهرهبانچییهكان له شهقامهكان ناڕهزایهتی لێدهكهوێتهوه

کاسترۆ مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: “بوونی عەرەبانە و دەستگێڕەکان لەسەر شەڤامی زۆربەی شار و شارۆچکەکان بەدی دەکرێت کە کۆمەڵێک ھاوولاتیی ھەژار بژێویان لەسەرە ،ئەوەی بەدیمان کردووە، زۆرێک لە دووکاندارەکان شەقامەکانیشیان بەکرێ بەو خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕانە دەدەن”.
کاسترۆ مهعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ، دهڵێت : “ماوەیەکە بە بڕیارێکی شارەوانی و پارێزکای سلێمانی زۆرێک لەو دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانانە دەرکراون، بۆیە لەگەڵ ئەوەی کە پێمان وایە هیچکەس دژی ڕێکخستن و جوانکردنی شار نییە، بەڵام ناشکرێت کاتێک بڕیارێک دەردەکرێت بیر لە بژێوی کاسبکاران و ھەژاران نەکرێتەوە”.
کاسترۆ مهعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دهشڵێت:” داواکارییەکمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی و داوامان کردووە کە شوێنێکی شایستە بۆ ئەو کاسبکارانە دابین بکریت، هاوکات داواشمان کردووە کە تەواوی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیان پێ بدرێتەوە کە لێیان سەندراوە”.