جه‌میل بایك: ئه‌گه‌ری پێكدادانی په‌كه‌كه‌و یه‌كێتی هه‌یه‌

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) باڵی سیاسیی پەکەکە، هوشداری توند ده‌داته‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کە باڵی سیاسیی پەکەکەیە، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌ کەناڵێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئاماژەی بەوە داوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ ڕێكه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر و لەسەر داخوازیی کۆماری تورکیا، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داوە.

جەمیل بایک له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا  هۆشداری بە یەکێتی داوە و باسی لە ئەگەری پێکدادانی نێوان پەکەکە و یەکێتی کردووە لە ئەنجامی ئەو بڕیارە و نەیشاردووەتەوە کە بڕیارەکەی یەکێتی لە دژی پەکەکە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی یەکێتی.

هاوكات پێشتریش جەمیل بایک نامەیەکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی بنەماڵەی تاڵەبانی کردووە و تێیدا بە ڕوونی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەر یەکێتی لە دژایەتیکردنی پەکەکە بەردەوام بێت، ئەوا ئەوان هێزەکانیان لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەخەنە جووڵەوە و هەوڵی فراوانکردنی پێگەیان لەو ناوچانە دەدەن.

Back to top button