سه‌رۆك بارزانی :شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ئه‌وان نه‌بونایه لێره نه‌ده‌بووین
سه‌رۆك بارزانی له شاری دهۆك، له یادی داستانی لۆمانا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه كرد له خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستاندا و رایگەیاند: پێشمه‌رگه ناچار بكرێت ئه‌برامز ده‌شكێنێ.
سه‌رۆك بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا باسی له رۆڵی پێشمه‌رگه كرد و رایگەیاند: “هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان ماون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن زۆر به گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ شانازیی پێوه ده‌كات، هیچ كاتێك ئێمه شه‌ڕمان هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ناچار كرابین ئه‌وه وه داستانی لۆمانا له 12ی12ی1961 و ده‌یان سه‌روه‌ری و قاره‌مانێتی دیكه و ئه‌گه‌ر ناچار بكرێن پێشمه‌رگه ئه‌برامز ده‌شكێنن”.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌و سه‌ختی و ئاسته‌نگیانه كرد كه رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه بوونه‌ته‌وه له شه‌ڕی داعشدا و ده‌ڵێت: “تا پێشمه‌رگه له تاكتیكی شه‌ڕه‌كه راهات، شه‌هیدێكی زۆرمان دا، ئێستاش پێشمه‌رگه به‌رزترین ناوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، نه‌ك ته‌نها له كوردستان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گووتیشی: “زۆرجار شانده‌كانی ده‌ره‌وه ده‌بینین لێره و له ده‌ره‌وه، به‌راستی كاتێك باسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێده‌كه‌ن، راستیشه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه لێره نه‌ده‌بووین، دڵنیابن هیچ جاره‌ك نیازمان نه‌بووه هیچ رۆژێك دڵۆپێك خوێن نه له ئێمه و له به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان بێت، هیچ كاتێكیش ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ نه‌بووینه”.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه به داستانی 12ی12ی1961 دا و گووتی: “سه‌لماندی، ئه‌گه‌ر ئێمه بكه‌وینه به‌ر هه‌ڕه‌شه له‌ناوبردن، ئه‌وه لاوانی ئێمه ده‌توانن شه‌ڕی ئه‌برامز بكه‌ن ، هه‌موو ژیانێك ژیان نییه، ژیان واتا به‌سه‌ر به‌رزی له‌ناو میلله‌تی خۆتدا بژی، چه‌ند ساڵێكی كه‌می ژیان هێنده ناهێنێت، كه‌س له پێناویدا خۆی شه‌رمه‌زاری خودا و میلله‌تی خۆی بكات”.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت : “به پێویستی ده‌زانم باسی ئه‌وڕۆش بكه‌ین، خه‌باتی رابردوو ئه‌مڕۆیان درووست كرد، ئێمه له قۆناعێكی دیكه داین، ئه‌مساڵ دوو هه‌ڵبژاردن كرا، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆر كه‌س وا پێشبینی ده‌كرد پارتی تووشی شكستێك بیت هه‌ڵنه‌ستێته‌وه، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌یان زۆر هه‌ڵه ده‌رچوو، له ئه‌نجامیشدا پارتی وه‌كو حزب له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق یه‌كه‌م بوو، ئه‌وه‌ش پاداشتی میلله‌تی خۆمانه كه له پێناو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێداگریكردن له‌و مافه، پاداشتیان كرده‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی تێگه‌یشتووه و له مێژه ده‌یناسم، باوه‌ڕی به مافه‌كانی میلله‌تی كورد هه‌یه، شتیوانی خۆمان بۆی دووپاتكرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، هاوكاریش ده‌بین، چونكه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بی، هه‌موو كاتیش گوتوومانه، شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین و ته‌سلیمی هیچ سته‌مكارێك نابین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانیی گووتی: “ئومێدمان هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، نامه‌وێ پێشبینی هیچ كه‌س به‌رز بكه‌مه‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین چی رووده‌دات، به‌ڵام ئومێدم هه‌یه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێمانخۆشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ش لێژنه‌یه‌ك درووستكراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن، حكوومه‌تێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت”.