له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕاندا بابه‌تی هه‌ستیار و گرینگ باسكراوه‌

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌،12ی12ی2018 له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ پێی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ روو”.
له‌ خاڵی یه‌كه‌می راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارتی و گۆڕاندا هاتووه‌”توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان به ‌گوێره‌ی قۆناغه‌كه‌، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌ له‌ خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت”.
هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا له‌ خاڵی دووه‌مدا هاتووه‌”پێكه‌وه‌ هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاريی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به ‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
 
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌” سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه‌ و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بون كه‌ قۆناغه‌كه‌ و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ یه‌كڕیزی و مشوورخۆريی هه‌موو لایه‌كی پێویسته‌ و ده‌بێت‌ به‌ ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاترى سه‌قامگيری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
 
Back to top button