مهسرور بارزانی باسی پاراستن و رۆڵی ئێزیدیان وەک بەشێکی رەسەن و دانەبڕاو لە گەلی کوردستان بۆ نادیه موراد كرد
ئهمرۆ مهسرور بارزانی راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی كوردستان پێشوازی كرد له نادیه موراد وهرگری خهڵاتی نۆبل له دیدارهكهدا مهسرور بارزانی، بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پیرۆزبایی لە نادیە موراد کردو هیوای خواست توانای خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەیاندنی نەهاماتیی ئێزیدیەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ساڕێژکردنی برینەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاواکاری بۆ دەڤەرەکە.
ههر له راگهیاندراوی كۆبوونهوهكهدا هاتووه، مهسرور بارزانی هەروەها بۆچوونی خۆی لەمەڕ پاراستن و رۆڵی ئێزیدیان وەک بەشێکی رەسەن و دانەبڕاو لە گەلی کوردستان لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا بە هاوکاری لایەنە فەرمییە پەیوەندارەکان کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و کردنەوەی رێگاکان دەکەین لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو دەڤەرە.
لەلای خۆیەوە نادیە موراد وێڕای سوپاسکردنی مەسرور بارزانی بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە و بەهاناچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستن و یارمەتیدانی ئێزیدیان، دووپاتی کردەوە، کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات نەهامەتی ئێزیدیان بە گشتی و کچ و ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش بخاتە بەردەم سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی داعش.