ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان عه‌بدلستار مه‌جید و سۆران عومه‌ر

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان عه‌بدولستار مه‌جید و سۆران عومه‌ر له‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌ش سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندووه كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌ی ده‌روات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه سۆران عومه‌ر داوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌كات، عه‌بدولستار مه‌جیدیش پێی وایه ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه و ده‌بێت سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌بێت ئه‌و بێت، سۆران عومه‌ریش ده‌لێت من زۆرترین ده‌نگم هێناوه ده‌بێت سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌بێت من بم”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندووه، مه‌ترسی به بنه‌ماڵه كردنی كۆمه‌ڵیش هه‌یه ئه‌مه‌ش ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار مه‌جیدی دایه، كه زاوای عه‌لی باپیره”.