ناكۆكیه‌كانی نێوان بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایق زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ناكۆكی نێوان رێواس فایق و بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی كوردستان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و له‌ناو یه‌كێتی دا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی پشگیری له‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، به‌رهه‌م ساڵح و ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵا و كۆسره‌ت و لاهور جه‌نگی پشگیری له‌ رێواس فایق ده‌كه‌ن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ رێواس فایق ده‌لێت” بێگه‌رد تاڵه‌بانی كاتێك بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی رووداوێكی وه‌كو خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ناوی تاڵه‌بانی له‌ خۆی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ پشگیری ده‌كرێت له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی پاشناوه‌كه‌ی به‌خۆی وه‌ده‌نووسێنێته‌وه‌”.

بێگه‌رد تاڵه‌بانیش به‌تووندی دژی رێواس فایق له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كان كار ده‌كات، ئه‌م ناكۆكیه‌ش ته‌واو فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان دابه‌ش كردووه‌”.

Back to top button