عه‌لی باپیر هانا بۆ یه‌كێتی ده‌بات تا پارتی به‌شداری حكومه‌تیان پێ بكات
پاش كاندید كردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان كۆمه‌ڵی ئیسیلامی چه‌ندین جار له كه‌ناڵی جیاوازی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، داوا له پارتی ده‌كات سه‌ردانیان بكات، به‌ڵام پارتی تاوه‌كو ئێستا نهبریاری داوه سه‌ردانیان بكات نه بریاری نه‌داوه سه‌ردانیان بكات، بۆیه ئه‌مه‌ش دۆخی كۆمه‌ڵی ئیسیلامی دژوار كردووه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه عه‌لی باپیر دوو جار سه‌ردانی یه‌كێتی كردووه و داوایی له یه‌كێتی كردووه، كه ناوبژیوانیان بكات له‌وه‌ی كه پارتی به‌شداریان پێ بكات له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی باپیر پێشتر داوایی له كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه و به‌هه‌ر نرخێك بێت هه‌وڵێكی بۆ بدات كه شاندی دانووستانكاری پارتی سه‌ردانیان بكات، چونكه دۆخی كۆمه‌ڵ له‌ئێستادا دژواره، ئێستا ئه‌گه‌ر بریار بده‌ن ببنه ئۆپزسیۆن خه‌ڵك ده‌لێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پارتی به‌شداری پێنه‌كردن، ئه‌گه‌ر پارتیش به‌شداریان پێنه‌كات، دۆخی كۆمه‌ڵ خراپتر ده‌بێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه رایه‌كی به‌هێز له‌ناو پارتی هه‌یه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌تی پێنه‌كه‌ن، ئه‌م رایه‌ش به كۆماری ئیسلامی ئێران گوتراوه، كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم پێناكه‌ن چونكه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش داوایه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بووه”.