گۆڕان بۆ یه‌كێتی: سه‌رده‌می ففتی به‌ ففتی به‌سه‌رچوو

فه‌رمان مه‌جید سكرتێری مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌، چیرت یه‌كێتی هاوشانی پارتی نیه‌، چونكه‌ پارتی به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رده‌می ففتی به‌ ففتی به‌سه‌رچووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی چیتر سه‌نگی نه‌ماوه‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشی گه‌یاندووه‌، قۆناغه‌كه‌ گۆڕاوه‌، سه‌رده‌می ففتی به‌ ففتی به‌سه‌ر چووه‌، چونكه‌ له‌ قۆناغه‌كانی رابردوو سه‌رجه‌م پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا دابه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نه‌ماوه‌، پارتیش یه‌كێتی به‌ هاوشانی خۆی نازانێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ گۆره‌پانی سیاسی سه‌نگی خۆی له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ماوەی ٩ ساڵ زیاترە ھێزی تازە هاتوونەتە نێو گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانەوە، ناکرێ ئەو ھێزانە فەرامۆش بکرێن”.

مه‌جید هه‌روه‌ها گوتیشی  ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی دەرکەوتووە کە یەکێتی ئەو سەنگ و قورساییەی جارانی نەماوە، تاوەکوو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بتوانێ موفاتەحەی بکات، یان وەکو ھێزێکی ھاوشانی خۆی سەیری بکات، پێشیوایە کە ئەگەر گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسیدا بوونی نەبووایە، ئەوا ڕێی تێدەچوو پارتی بە هاوشانی خۆی یەکێتی سەیر بکات، بەڵام مادام ئێستا گۆڕان بوونی ھەیە و ھێزی دیکە بوونیان ھەیە، ناکرێ حیساب بۆ ئەو ھێزانە نەکرێت، دواجار بەھۆی ئەو ھێزانەوە جیاوازە لەوەی ساڵانی ڕابردوو یان بگەڕێینەوە بۆ ھەمان ئەقڵیەت بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئەم وڵات، ئەو بەرپرسەی گۆڕان نەیشاردەوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان، ”پێویستە ھەماھەنگی و لێکنزیکبوونەوەی تەواو لەنێوانماندا ھەبێ و بەشداریی ڕاستەقینە بەھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بکەین، تاوەکوو بتوانین لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بین“.

Back to top button