كاكه‌مین نه‌جار چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایدهگهێنێت، به یه‌ك پاكێج گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پاش یهكڵاكردنهوهی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كارا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم، ئینجا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم”.
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو كاكه‌مین نه‌جار رایگه‌یاند”کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی کەشێکی ئیجابی هەبوو، لێکتێگەیشتنێکی باش هەبوو، باسی پێکهێنانی حکومەتمان کرد، ئەوانیش وەکو ئێمە هەمان بۆچوونیان هەبوو کە هەوڵبدەن حکومەت پێک‌بێت و زوو بکەوێتە سەر ئیش و کاری خۆی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیش نه‌جار گوتیشی بە هەمانشێوە ئەوانیش رایانوابوو بەشداری لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن و حکومەتێکی کارا دروستبکەین و چەندیش دەکرێت پەلەی لێبکەین”.
هه‌ر له‌باره‌ی روانگه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌جار بهكهناڵهكهی راگه‌یاندووه”لەسەرەتا هەڵبژاردنەکانەوە دروشمی ئێمە وەکو پارتی بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز بووە، پۆستەکان لەسەر بنەمای پیشەییبوون و دڵسۆزی و شیاوی دابەشبکرێن، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی کەرکووک و مەخموور و شنگال و جێبەجێکردنی مادەی 140 و راگرتنی پرۆسەی بە عەرەبکردن، هەروەها بتوانین خزمەتگوزاری پێشکەشی خەڵکی کوردستان بکەین”.
هه‌ر له‌باره‌ی گفتووگۆی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌م به‌پرسه‌ی پارتی گوتیشی” لەو کۆبوونەوانە نەهاتینە سەر داواکارییەکان، بەڵکو لەسەر چەند پرسێک قسە کرا، لەوانە: تووندووتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان، چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و پرسی کەرکووک بە یەکگوتاری، دابەشکردنی پۆستەکان کاری لیژنەکانی دانوستاندن دەبێت، لە هەفتەی داهاتووش دەست بە گفتوگۆ دەکرێت، ئومێدەوارین زوو بگەینە رێککەوتن و پەرلەمان دابنیشێت و حکومەت راسپردرێت و کابینە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، نه‌جار له‌باره‌ی دانووستاندن و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، روانگه‌ی پارتی ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”لە دانوستاندنەکاندا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و پۆستە وەزارییەکان بە یەک پاکێج گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. کاتێک رێککەوتنی لەسەر دەکرێت ئەوکات پەرلەمان دادەنیشێت، سەرەتا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، پاشان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکرێتەوە، پاشان تەکلیفی حکومەت دەکرێت، ئەوکات حکومەت یەک مانگی لەبەردەستدادەبێت بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بە پەرلەمان”.